سێ حزبی كوردی هاوپه‌یمانێتی سه‌رده‌م پێكده‌هێنن
"پێویسته كورد به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بكات"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوو حزبى دیكه هاوپه‌یمانێتییه‌كیان به‌ناوی سه‌رده‌م پێكهێناوه و به‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، حاجی مه‌حموود ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا ناوی 100 كاندیدیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراقیش، حاجی مه‌حموود دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا ئه‌و رۆژه‌یه كه پێویسته كورد ناوماڵی خۆی رێكبخاته‌وه و لایه‌نه كوردییه‌كان به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسی به‌شداری له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن.
H.B