ناوی كاندیدانی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا ده‌كرێن

خواستێكی هه‌یه‌ كورد بكرێته‌ هاوبه‌شێكی به‌هێز له‌ ئاینده‌ی عێراق

K24- هه‌ولێر:

بەرپرسی دۆسیەی ھەرێمی کوردستان لە ھاوپەیمانی نیشتمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان ٢٤ دا ئاشکرایکرد، خواستێکی زۆر بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ داهاتووی عێراقدا کورد بکرێتە هاوبەشێکی بەهێز.

عەبدوڵڵا زەیدی کە بەرپرسی دۆسیەی ھەرێمی کوردستانە لە ھاوپەیمانی نیشتمانی گوتیشی: "ئەوەی دەبێتە سەرۆک وەزیران ناوێکە کە هێشتا له‌هیچ زارێكه‌وه‌ نه‌بیستراوه‌".

لە بارەی کاندیدی کوردیش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار زەیدی ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدیان کردوون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌میشه‌ کورد جه‌ختی كردۆته‌وه‌، هێندەی بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی لەلا گرنگە هێنده‌ كاره‌كته‌ره‌كانی له‌لا گرینگ نییە، چونکە وەک هه‌میشه‌ دووپاتیكردۆته‌وه‌، كورد نایه‌وێ چیتر مافه‌كانی پێشێلبكرێت و له‌ چوارچێوه‌ی عێراق وه‌ك هاووڵاتی پله‌ یه‌ك سه‌یر نه‌كرێت.

H.B