كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ چوونه به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: به‌شێك له كارنامه‌ی پارتی و یه‌كیتی بۆ چوونه به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
کوردستان 24 بەشێک لە ناوەڕۆکی پرۆژەی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە بەغدا ئاشکرا دەکات، گوتەبێژی یەکێتیش لە رێگەی کوردستان 24ـه‌وه داوا لە لایەنە نارازیەکان دەکات، لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، پارتیش رەتی دەکاتەوە لەگەڵ هیچ لایەنێکی عێراقی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رێککەوتبن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارتی و یەکێتی شاندی هاوبەشیان پێکهێناوە و کارنامە هاوبەشیان ئامادەیە. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوتەبێژی یەکێتی لە رێگەی کوردستان 24ـه‌وه داوا لە لایەنە نارزیەکان دەکات، لە گەڵ ئه‌و دوو حیزبه گفتوکۆ لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بكه‌ن، کە جێگه‌ی هەموو لایەنەکانی تێدا بكرێته‌وه، بەشێک لە خاڵەکانی کارنامەی هاوبەشی نێوان پارتی و یه‌كێتیش ئاشکرا دەکات.
له‌كاتێكدا کورد سێ مەرجی بۆ چوونه به‌غدا بۆ ئه‌و لایەنە هەیە كه حکوومەتی لەگەڵ پێک دەهێنێت، له‌مباره‌شه‌وه بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتی دەکاتەوە پارتی رێككه‌وتنی لەگەڵ هیچ لایەنێکی عێراقی كردبێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، کام لایەن مەرجەکانیان جێبەجێ بکات حکوومەتی لەگەڵ پێکدەهێنن.
کورد و شیعە و سوونە هەر سێ پێکهێنەرە سەرەکیەکەی عێراقن، بەڵام په‌رته‌وازه‌یی سیاسی ناوماڵی هەرسێ پێكهاته‌كه‌ی ته‌نیوه، ئەمەش پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی ئەستەم کردووە، بە تایبەت کورد، چونكه جگە لە پارتی و یەکێتی لایەنە نارازیەکانى ديكه ئامادە نین لەگەڵ ئەم دوو لایەنە کۆببنەوە به‌یه‌کەوە بچنە بەغدا.
H.B