رووسيا ستراتيژى به‌هێزكردنى ئێران ده‌گرێته به‌ر
له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيايه دووربكه‌وێته‌وه له‌و سيناريۆيانه‌ى په‌يوه‌ستن به شكستپێهێنانى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى كۆييرى تايبه‌ت به پيشه‌سازى سه‌ربازى رووسى، وتارێكى شاره‌زا و لێكۆڵه‌رى رووسى قوسته‌نتين سترۆگۆنۆڤ، له ژێر ناونيشانى پاڵنه‌ره فارسييه‌كانى مۆسكۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئه‌و شاره‌زا رووسييه باسى له هه‌ڵوێستى رووسيا سه‌باره‌ت به پشتێنه‌ى شيعى كردووه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
له گفتوگۆى ئه‌م دواييه‌ى نێوان مۆسكۆ و واشنتن و ته‌لئه‌بيب، باس له‌وه كراوه، رێگه نه‌درێت ئێران له سنوورى ئيسرائيل نزيك بكه‌وێته‌وه. رووسيا تا راده‌يه‌ك رازييه بگاته رێككه‌وتن، به‌ڵام ئێران ره‌نگه ببێته كێشه‌يه‌كى گه‌وره بۆ ئه‌و هێزانه‌ى مه‌يلدارى ئه‌سه‌دن، به هۆى ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى له بۆردومانى ئيسرائيل و ئه‌مه‌ريكا رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ريكا له‌م قۆناغه‌ى ره‌وشى سووريادا هه‌موو هه‌وڵێكى ئه‌وه‌يه رێگه نه‌دات، پشتێنه‌يه‌كى شيعى و به تايبه‌تى بنكه‌ى سه‌ربازى له نزيك ئيسرائيل درووست بكرێن.
له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيايه دووربكه‌وێته‌وه له‌و سيناريۆيانه‌ى په‌يوه‌ستن به شكستپێهێنانى ئێران.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل و هاوپه‌يمانه‌كانيان له وڵاتانى كه‌نداو بتوانن ئێران له سووريا وه‌ده‌ربنێن، ئه‌وه ده‌بێته كاره‌سات بۆ ده‌وڵه‌تى فارسى. ئه‌مه‌ش پێش سێ چوار ساڵێك مومكين نه‌بوو، ئه‌مڕۆش شكستى ستراتيژيه‌تى پشتێنه‌ى شيعى كاريگه‌رى له راده‌به‌ده‌رى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانى ده‌بێت و ناڕه‌زايه‌تى ده‌سه‌ڵاتى مه‌زهه‌بى له ئێران ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌ش له لايه‌ن نه‌ياره‌كانى ئێرانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه و بێگومان ئه‌و كاره‌كته‌ره بيانيانه‌ى دژى ئێرانن رێگه‌يان بۆ خۆش ده‌بێت تا به كرێگيراوه‌كانيان و تيرۆريستان ره‌وانه‌ى ئێران بكه‌ن و هانى جياخوازه كورده‌كان و ئازه‌رى و بلوچه‌كان بده‌ن.
شكستى ئێران ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر رووسيا و بۆ تێگه‌يشتنى ئه‌و راستييه‌ش پێويسته سه‌يرى نه‌خشه و ئه‌و كه‌وانه گه‌وره‌يه بكرێت كه له ده‌رياى ناوه‌ڕاسته‌وه تا ئاسياى ناوه‌ند درێژ ده‌بێته‌وه.
ناسه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌كێشێت، به تايبه‌تى چونكه ئێران ته‌نيا وڵاته له نێوان سووريا و ئه‌فغانستاندا و ئه‌و ناوچه‌يه هه‌مووى رووبه‌ڕووى كێشه‌يه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه.
ناتوانرێت بوترێت ئێران وڵاتێكى شكستخواردووه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ى ره‌وشى سووريا له ئێران، ره‌وشى ناوچه‌كه له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا ده‌شێوێنێت و ئاڵۆزى و ناسه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر قه‌وقاز و ئاسياى ناوه‌ڕاستيشدا ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره بۆ رووسيا و شه‌پۆلێكى كۆچڕه‌و له ناوچه‌كه‌وه روو له رووسيا ده‌كات.
چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه يه‌كێكه له پرسه‌كانى به‌رده‌م سه‌ركردايه‌تى رووسيا و مۆسكۆ پێويستى به ستراتيژێكه تا له رێگه‌يه‌وه ئێران بۆ مه‌ودايه‌كى درێژ به‌هێزتر بكات.
ئ.ر