یوێفا كاندیدانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد

رۆژی 30ی ئەم مانگە باشترین پێکهاتەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکرێت

یوێفا بەفەرمی لیستی كاندیدانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، کە لە کۆی 12 یاریزان 7 یاریزانیان لە ریال مەدریدن.

یوێفا لە هەر هێڵێک 10 یاریزانی دەستنیشانکردبوو بۆ ئەوەی سەردانیکارانی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین سێ یاریزان لە هەر هێڵیک دەستنیشان بکەن، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی هێڵەکانیان بکەن، لە کۆتاییدا لە هەر چوار هێڵەکە 12 یاریزان زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا و بەربژێرن بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هێڵەکانیان بەدەست بهێنن، کە رۆژی 30ی ئەم مانگە ئاشکرا دەکرێت و لە کۆی ئەو 12 یاریزانە 7 یاریزانیان لە ریال مەدرید یارییان دەکر،د کە وەرزی رابردوو مێرێنگی بۆ سێیەمجار لەسەر یەک بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

گۆڵپارێز: ئالیسۆن بێکەر لە رۆما، جیانلویجی بۆفۆن لە یۆڤێنتۆس، کەیلۆر ناڤاس لە ریال مەدرید

بەرگری: مارسیلۆ و رافایل ڤاران و سێرخیۆ رامۆس لە ریال مەدرید

ناوەڕاست: کێڤن دێ برۆین لە مانچێستەر سیتی، تۆنی کرووس و لۆکا مۆدریچ لە ریال مەدرید

هێرشبەر: لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا، محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید

یوێفا بەفەرمی لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، کە لە کۆی 12 یاریزان 7 یاریزانیان لە ریال مەدریدن.