ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هيوايه‌ى هه‌يه
له پێناو هاتنه‌ئاراى سه‌قامگيرييه‌كى درێژخايه‌ن له عێراقدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هيواى خواست هه‌رێمى كوردستان به‌هێز بێت له پێناو هاتنه‌ئاراى سه‌قامگيرييه‌كى درێژخايه‌ن له عێراقدا.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى لۆرى مايلۆرى، په‌يامنێرى كوردستان24 له واشنتن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هێزه‌ر نوێرت، رايگه‌ياند، "بەهێزی هەرێمی کوردستان لە عێراقێكی فیدڕاڵ، لە بەرژەوەندی سەقامگیرییەکی درێژخایەنی عێراقە".
هێزه‌ر نوێرت سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا گوتيشى: "ئێمه هانی هەردوو لا دەدەین بۆ ئەوەی بتوانن ئەو کێشانەی ماونەتەوە چارەسەریان بکەن".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا له‌و بڕوايه‌دايه به‌هێزى كوردستان سه‌قامگيرى بۆ عێراق به‌ديده‌هێنێت و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "باوڕمان وایە، کە بەهێزی هەرێمی کوردستان لە عێراقێكی یەکگرتوو و فیدراڵ، پێویستيیەکی عێراقە و هه‌روه‌ها لە بەرژەوەندی سەقامگیریيەکی درێژخایەنی عێراقە، ئەوە بێجگە لە لەناوبردنی داعش".
ئ.ڕ