كونسوڵخانه‌ى ئه‌رده‌ن له هه‌ولێر ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا به هاووڵاتيان ده‌كات
هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌ویان له چه‌ندین بواردا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌رده‌ن له شارى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له لێدوانێكی بۆ كوردستان24، هه‌یسه‌م ساڵح ئه‌بوفول كونسوڵی شانشینی ئه‌رده‌ن له هه‌ولێر رايگه‌ياند، هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌ویان له چه‌ندین بواردا هه‌یه.
گوتيشى: بۆ هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش بۆ نه‌خۆشه‌كان ئاسانكاری له وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌كه‌ین.
روونيشيكرده‌وه، رێگه‌ی جیاواز بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه، چ له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌رده‌ن له به‌غدا یاخود له رێى كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌وه له شارى هه‌ولێر يان له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی گهشتیارييهوه ئه‌وان ڤيزا ده‌ده‌نه هاووڵاتيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، وه‌رگرتنی ڤیزا نزیكه‌ی پێنج رۆژ كاری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌رده‌ن ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشه‌كان كردووه، كه ده‌كرێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێر نه‌خۆش به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی ڤیزا وه‌ربگرێت.