محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: دواخستنى هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نييه
ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن بڕیار له دواخست یان دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست گووتیشی: ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن بڕیار له دواخست یان دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن بده‌ن.
جه‌خیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو سۆسیالیست سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له 30ى ئه‌يلوولى داهاتوودا، چه‌ند به‌رپرسێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايانگه‌ياندبوو، كه پێيان باشه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
قوباد تاڵه‌بانى له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به ناوى لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌شه‌وه رايگه‌ياندبوو، هه‌موو لايه‌نه‌كان پێيان باشه پرۆسه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و لێدوانه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له لايه‌ن گوته‌بێژى ره‌سمى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه ره‌تكرايه‌وه و هاوكات فراكسيۆنى پارتيش له په‌رله‌مان له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئه‌و لێدوانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى وتارێكدا كه له كۆنگره‌ى لاوانى پارتى ديموكراتى كوردستان پێشكه‌شيكرد، ره‌تيكرده‌وه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى يه‌كێتى، ئازاد تۆفيق له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24 رايگه‌ياندبوو، برێت مه‌كگۆڕك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆك بارزانى كردووه، به‌ڵام له وتاره‌كه‌يدا سه‌رۆك بارزانى ره‌تيكرده‌وه، مه‌كگۆڕك هيچ داوايه‌كى له‌و جۆره‌ى كردبێت.
ئ.ر