عهبادی سهردانی ئێران دهكات و تارانیش دهڵێت ئاگادار نین
"هیچ شتێكمان پێنهگهیشتووه"

K24 - ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئاگاداری سەردانەكەی حهیدهر عەبادی، سهرۆك وهزیرانی عێراق نین بۆ تاران.
بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تایبەت بە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران بە ئاژانسی ئێسنای ئێرانی رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری سەردانەكەی حەیدەر عەبادی نین بۆ تاران.
قاسمی دەشڵێت وەكو وەزارەتی دەرەوە تا ئێستا ھیچ زانیاری و ھەواڵێكی فەرمییان لەبارەی سەفەرەكەی عەبادی بۆ تاران پێنەگەیشتووە.
ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران ھەواڵێكیان لە میدیا عەرەبییەكانەوە وەرگرتبوو، گوایه ھەفتەی داھاتوو حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەكات.
ا. م