پێشمەرگە ئاگاداری كشانەوەی حەشدە

"ھیچ رێكەوتنێك لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا نییە"

K24 - سۆران

سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، كە پێشمەرگە ئاگاداری جموجۆڵەكانی حەشدی شەعبییە لە سەنگەرەكان، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كشانەوەی حەشد بەو مانایە نییە كە سەنگەرەكان چۆڵ كرابن.

لەبارەی كشانەوەی حەشدی شەعبی لە بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و سنووری پارێزگای نەینەوا. جەمال ئێمینكی، سوپاسالاری پێشمەرگە بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ھەموو سنوورەكان ئاگاداری جموجۆڵەكانی حەشدی شەعبین، لەو شوێنانەی حەشد كشاوەتەوە ھێزەكانی عێراقی ماون، بەو مانایە نییە كە ئەو شوێنانە چۆڵ كرابن و ھەموو ھێزەكان كشابنەوە".

گوتیشی: "تائێستا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق نییە، لەسەر كشانەوەی ھێزەكانی حەشدیش لەو ناوچانە ھیچ دانیشتنێك لەنێوان ئێمە و سوپای عێراق نەكراوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، حەشدی شەعبی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی و (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای) پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ركرد و ته‌واوی فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌درێنه‌ ده‌ست یه‌ك كه‌س.

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامهیەكی‌ فه‌رمیی حەشد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، به‌ واژووی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شده‌وه‌ 7 بڕیار ده‌ركراوه‌.

ھ.م