ئێران پێشوازی له عه‌بادی ناكات
به‌هۆی هه‌ڵوێستی عه‌بادی به‌رامبه‌ر سزاكانی واشنتن ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ھەواڵی فه‌ڕه‌نسا ئاشکرای كردووه، سەرەتا ئێران رازی بووە عەبادی سەردانی تاران بکات، بەڵام دواتر ھەڵوێستی عه‌بادی بەرامبەر بە سزاکانی واشنتن بۆ سەر تاران، بەرپرسانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە و سەردانەکەی عەبادییان ھەڵوەشاندووەتەوە.
بڕیاره رۆژی سێ شەممە ١٤ی ئه‌م مانگه حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات و به‌گوێره‌ی پلانی گه‌شته‌كه‌ی عه‌بادی، رۆژی چوارشەممە ١٥ مانگ سه‌ردانی تارانی ده‌كرد، بەڵام ئێران سەردانەکەی عەبادی ھەڵوەشاندووەتەوە.
عەبادی بەرامبەردا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رایگەیاندبوو: ئێمه هاوسۆز و هاوڕا نین له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام پێیوه پابه‌ند ده‌بین و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین.
H.B