تره‌مپ: رێژه‌ی بێكاریی له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست
"ئابووری ئه‌مه‌ریكا به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات"

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "رێژه‌ی بێكاریی له‌وڵاتدا دابه‌زیووه‌ته ئاستێكی پێوانه‌یی و كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی له 50 ساڵی رابردوودا هه‌بووه".
تره‌مپ وه‌ك هه‌میشه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئابووری ئه‌مه‌ریكا به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئاماره‌كانی بێكاری ده‌ریده‌خه‌ن ئێستا باشتره له چاو ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو، له‌وانه‌یشه له هه‌موو كاتێكیش باشتر بێت، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
.@GovMikeHuckabee “Your paycheck is bigger, your pension is stronger.” @foxandfriends Unemployment numbers are better than they have been in 50 years, & perhaps ever. Our country is booming like never before - and it will get even better! Many companies moving back to the U.S.A.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ١٢ أغسطس ٢٠١٨
تره‌مپ له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كه‌یدا به‌شداریی به پێگه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیووز و مایك هاكابی فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی Arkansas كردووه و ده‌ڵێت: "مووچه‌كانتان گه‌شه ده‌كات، مووچه‌ی خانه‌نشینیتان ھێزی زیاتری ده‌بێت".
چونكه پێش چه‌ند كاتژمێرێك له تویته‌كه‌ی تره‌مپ، هاكابی له دیداریكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی گوتبووی: "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كۆنگرێسدا كه بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، دیموكراته‌كان سه‌ركه‌ون، به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانتان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمارییه‌كان سه‌ركه‌ون، ئه‌مه‌ریكییه‌كان مووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و مووچه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت و سنووره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ئارام ده‌بێت".
رێژه‌ی بێكاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مانگی ئایار گه‌یشته كه‌مترین ئاست له دوای ساڵی 2000 وه و دابه‌زی بۆ 3.8.
له مانگی ته‌مووزی رابردوو گه‌یشته 3.9 به رێژه‌ی گه‌شه‌ی 4.1 له چاره‌گی دووه‌می ئه‌م ساڵ، ئه‌وه‌ش باشترین بووه له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا.