ژنێك سێ منداڵى له نهۆى حه‌وته‌مى شوققه‌يه‌كه‌وه فڕێده‌داته خواره‌وه
دووان له منداڵه‌كان گيانيان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگاى جدده‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، دايكێك سێ كچه‌كه‌ى له نهۆمى حه‌وته‌مى باڵه‌خانه‌كه‌يانه‌وه فڕێده‌داته خواره‌وه.
رۆژنامه‌ى (سه‌بق)ى سعوودييه بڵاويكردووه‌ته‌وه، دووان له منداڵه‌كان گيانيان له‌ده‌ستداوه و سێيه‌ميشيان به سه‌ختى برينداره و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هێزه ئه‌منييه‌كان له شارى جدده گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و لێكۆڵينه‌وه‌يان ده‌ستپێكردووه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ئه‌و ژنه‌ى منداڵه‌كانى فڕێداوه‌ته خواره‌وه ده‌ستگيركراوه و له لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌راييدا ده‌ركه‌وتووه، گرفتى ده‌روونى هه‌يه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، باوكى منداڵه‌كان له كاتى رووداوه‌كه‌دا له ماڵ نه‌بووه.
ئ.ر