به‌ڤیدیۆ.. عه‌بادی له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران په‌شیمان ده‌بێته‌وه
"هیچ كه‌سێك ناتوانێت په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئێران تێكبدات"
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نابین و ده‌شڵێت: "كه‌سانێك هه‌ن ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت و گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتیان ناده‌ن.
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گووتی: پابه‌ندبوونی ئێمه به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ته‌نیا مامه‌ڵه نه‌كردن به دۆلار ده‌گرێته‌وه، نه‌وه‌ك پابه‌ند بوون به سزاكانی ئه‌مریكا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
عه‌بادی راشیگه‌یاند، هه‌ندێ لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌یان له باره‌ی ئێرانەوە كردووه و گوتی: هه‌ڵوێستی ئه‌وان له باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به سیاسی كراون و سه‌ركۆنه‌ی برسیكردنی گه‌لان ده‌كه‌ن وجه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كرده‌وه و گوتی، پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌ن.
له ده‌قی قسه‌كانیدا عه‌بادی ده‌ڵێت: "لە راستیدا من نەمگووتووە پابەندی سزاکان دەبم، وەک هەندێک کەس باسی دەکەن، گوتوومە بەڵێ پابەند دەبین بە پرسی ئاڵوگۆڕکردنی دۆلار، واتە کۆماری ئیسلامی ئێرانی و بانکەکان دەبێت پابەند بن بە مامەڵە نەکردن بە دۆلار، ئێوە دەزانن مامەڵەکردن بە دۆلار پەیوەستە بە بانکی فیدراڵی ئەمریکیەوە، کاتێک تۆ ئەمە دەکەیت ئەوا مامەڵەکردن بە دۆلار لەسەرت رادەگیرێت و سزات بەسەر داسەپێندرێت".
عه‌بادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه، "ئەو سزایانەی بەسەر ئێران‌دا سەپێندراون نێودەوڵەتی نین و تەنها سزای ئەمریکان، بەڵام دۆلاریش دراوی ئەمه‌ریکایە، کاتێکیش مامەڵە بە دۆلار دەکەیت دەبێت لە رێگەی بانکی فیدراڵی ئەمریکیەوە بێت، بەڵام ئەوەی کە بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیانیان پێدەگات و ناتوانن دۆلار رەوانەی دەرەوە بکەن، ئەمە پرسێکی دیکەیە".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی نایاسایی به دۆلار له‌سه‌ر عێراق عه‌بادی دووپاتیكرده‌وه، "مامەڵکردن بە دۆلار بەشێوەیەکی نایاسایی زیان بە ئابووری عێراق و هاووڵاتیانی دەگەێنێت، ئەمەش هیچ کەسێک لەگەڵیدا نییە, ئێمە بەو ئاراستەیە کاردەکەین کە نامەنەوێت نە زیان بە کۆماری ئیسلامی و نه به‌گه‌لی عێراقیش بگات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیچ کەسێک ناتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبدات"
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م یه‌كه‌م قۆناغی سزاكانی سه‌ر ئێرانی خسته بواری جێبه‌جێكردن، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه نیشاندا و رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ سزادانی ئێران نین، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادیش بووه ئامانجی ره‌خنه‌ی توندی به‌رپرسانی تاران و ئه‌و حزب و گروپه شیعانه‌ی عێراق، كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن.
له‌مباره‌شه‌وه سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرله‌مانی ئیران له دوا كاردانه‌وه‌دا رایگەیاند، کەسانی وەک حەیدەری عەبادی ئەگەر بشیانەوێ ناتوانن گەمارۆ بخەنە سەر ئێران.
حیشمەتوڵلا فەلاحەت پێشە لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە گەمارۆ خستنە سەر ئێران رایگەیاند، ئەم قسانەی عه‌بادی بۆچوونی خۆیەتی نەک بۆجوونی حکوومەتی عیراق. فەلاحەت پیشە جەختیشی کردەوە کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان ئێران و عێراق بە شێوەیەکە, کە کەسانی وەک عه‌بادی ئەگەر بشیانەوێ ناتوانن گەمارۆ بخەنە سەر ئێران.
دوێنێش ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادییه‌وه، سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ تاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
H.B