دواى 10 ساڵ توێژينه‌وه كۆمپانياى گوگڵ 10 تايبه‌تمه‌ندى خاوه‌نكارى سه‌ركه‌وتوو ده‌ستنيشان ده‌كات
ئه‌گه‌ر تۆ ببيته به‌ڕێوبه‌ر پێويسته چ تايبه‌تمه‌ندييه‌كت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببيه باش‌ترين به‌ڕێوبه‌ر يان خاوه‌ن كار..؟
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و په‌نده زۆر باوه، كه ده‌ڵێت: خه‌ڵك به‌ڕێوبه‌ره‌كانى به‌جێده‌هێڵت نه‌ك كۆمپانياكانيان. زۆر كه‌سيش ره‌نگه بيره‌وه‌رى ناخۆشى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و خاوه‌ن كاره‌كانى هه‌بێت. به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه بۆچى خه‌ڵك ده‌يانه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى به‌ڕێوبه‌ره‌كانيان ببن. ئه‌گه‌ر تۆ ببيته به‌ڕێوبه‌ر پێويسته چ تايبه‌تمه‌ندييه‌كت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببيه باش‌ترين به‌ڕێوبه‌ر يان خاوه‌ن كار..؟
تايبه‌تمه‌ندى به‌ڕێوبه‌رى سه‌ركه‌وتوو چييه؟
ئه‌مه ئه‌و پرسياره‌يه كۆمپانياى گوگڵ به دواى وه‌ڵامه‌كه‌يدا گه‌ڕاوه.
گۆڤارى (Inc)ى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه، له 2008ه‌وه كۆمپانياى گوگڵ سه‌رقاڵى توێژينه‌وه‌يه له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره و ناوى له‌و پرۆژه‌يه‌ى ناوه (ئۆكسجين).
سه‌رپه‌رشتيارانى پرۆژه‌كه سه‌ره‌تا 8 خاڵيان له ناو ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستنيشان كرد، كه به كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كران، پاشان گوگڵ داوايكرد ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له ناو به‌ڕێوبه‌ره‌كان په‌يڕه‌و بكرێت.
دواتر گوگڵ ده‌ستيكرد به راهێنانى هه‌موو به‌ڕێوبه‌ره‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن په‌يڕه‌وى له‌و خاڵانه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕينى كاتدا سه‌رپه‌رشتيارانى پرۆژه‌كه تێبينى باشبوونى ئه‌داى كارى كۆمپانياكه‌يان كرد و كارمه‌ندانى كۆمپانياكه‌ش رازى بوون به ئيداره‌كه‌يان و جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان باشتر بوو.
كاتێك كۆمپانياكه گه‌وره‌تر بوو، داواكارى له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ره‌كانيش زۆر بوو. گوگڵ پرۆژه‌كه‌ى به كۆتا هێنا و ئه‌نجامى باشى ده‌ستكه‌وت.
دواى ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه به توێژينه‌وه‌كه‌دا چوونه‌وه چه‌ند خاڵێكيان ده‌ستنيشان كرد، كه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ به‌ڕێوبه‌رى سه‌ركه‌وتوو ده‌ستنيشان كراوون و ئامۆژگارى پێويستيش خرانه‌ڕوو به ده‌ستكه‌وتنى ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييانه:
1.راهێنه‌رێكى باش:
راهێنه‌رى باش ناكه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه‌يه‌وه كه هه‌موو كێشه‌يه‌كى له لا چاره‌سه‌ر ده‌بێت ته‌نيا به‌وه‌ى ده‌ركه‌وێت. له برى ئه‌وه، هه‌موو كێشه‌يه‌ك وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ فێربوون ده‌قۆزێته‌وه. راهێنه‌رى باش رێنمايى تيمه‌كه‌ى ده‌كات و له كاتى گونجاو‌دا به‌شداريان له‌گه‌ڵ ده‌كات و رێگه‌ش ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه‌يه‌كى نوێ‌دا ئه‌زموونێكيان ده‌ستكه‌وێت.
2.ئازادى به كاركردنى تيمه‌كه‌ى ده‌به‌خشێت و ده‌ستوه‌رناداته هه‌موو وه‌رده‌كارييه‌كه‌وه:
هه‌موو كه‌سێك رقى له‌وه‌يه ده‌ستوه‌ردان له ورده‌كارى كاره‌كه‌ى بكرێت. له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك تيمى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌يه رێگه به ئه‌وانى ديكه بدات، بيرۆكه‌ى نوێ دابهێنن. ئه‌زموونى خۆيان پێشبخه‌ن و شێوازى تايبه‌ت به خۆيان له كاركردندا په‌يڕه‌و بكه‌ن.
3.ژينگه‌يه‌كى فراوان بۆ هه‌موو تاكێك بڕه‌خسێنه و بايه‌خ به سه‌ركه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان بده:
به‌ڕێوبه‌رى سه‌ركه‌وتوو، زۆر به باشى كارى هه‌ره له‌پێشينه‌ى ده‌بێته بنياتنانى متمانه‌ى نێوان كارمه‌نده‌كانى.
4.به‌رهه‌مهێنه‌ره و بايه‌خى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌نجامه‌كانه:
باش‌ترين به‌ڕێوبه‌ران ئه‌وانه‌ن، هانى ده‌وروبه‌ريان ده‌ده‌ن و پشتيوانيان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه باش‌ترين.
5.زۆر باشه له په‌يوه‌ندييه‌كان و گوێ بۆ ئه‌وانى ديكه ده‌گرێت و به‌شدارى له زانيارييه‌كانيان ده‌كات:
به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه به باش‌ترين شێوه گوێ ده‌گرن. ئه‌مه بوار بۆ تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش له نێوان لايه‌نه‌كانى تيمه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت. شه‌فافيه‌تبوون هه‌ميشه له به‌رژه‌وه‌ندى تيمه‌كه‌دايه.
6.پشتيوانى پێشكه‌وتنى پيشه‌ييانه‌ى كارمه‌نده‌كانى ده‌كات و گفتوگۆ له باره‌ى كاره‌كانيان ده‌كات:
به‌ڕێوبه‌رى سه‌ركه‌وتوو، بايه‌خ به كارى فه‌رمانبه‌ره‌كانى ده‌دات. پێشنيازى پيشه‌ييانه ده‌خاته به‌رده‌ميان. د‌رك به‌وه ده‌كات هه‌مووان نابێت هه‌مان رێگه دووپات بكه‌نه‌وه. هه‌ر بۆيه رێگرى له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌زموونى كه‌سى و به‌كارهێنانى له كاردا ناكه‌ن و پشتيوانى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانيان.
7.روانگه‌يه‌كى ستراتيژى روونيان هه‌يه بۆ تيمه‌كه‌يان:
به‌ڕێوبه‌ره‌كان باش ده‌زانن ئامانجيان چييه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رجه‌م تيمه‌كه‌يان ئاشناى ئامانجه‌كه بن، ئه‌گه‌رچى پێويست بكات به نهێنيش بمێنێته‌وه.
8.لێهاتوويى ته‌كنيكى ئه‌وتۆى هه‌يه، كه يارمه‌تيده‌دات ئامۆژگارى و رێنمايى تيمه‌كه‌ى بكات:
به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان، زۆر به باشى له ئه‌ركى راسپێردراو پێيان تێده‌گه‌ن. ئه‌و كاره شاره‌زان كه سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن، يان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تاى كاريش پێويستيان به‌وه‌يه ئاشناى كارى رۆژانه و كێشه‌كانى به‌رده‌ميان بن.
9.هاوكارى له‌گه‌ڵ كيانه‌كانى ديكه‌ى ناو كۆمپانياكه ده‌كه‌ن:
هه‌ندێك به‌ڕێوبه‌رى به عه‌قڵى يان ئێمه يان ئه‌وان كار ده‌كه‌ن، به‌و جۆره ده‌يانه‌وێت كێبڕكێى تيمێكى ديكه بكه‌ن. به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌وانه‌ن ده‌توانن د‌رك به وێنه گه‌وره‌كه ده‌كه‌ن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى كۆمپانياكه كارده‌كه‌ن.
10.به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان جڵه‌وى كاره‌كه‌يان به ده‌سته‌وه‌يه:
له كاتى سه‌ختدا بڕيارى قورس ده‌ده‌ن. له‌وه دڵنيان كه هه‌مووان له هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و بڕيارانه تێده‌گه‌ن. پاشان پابه‌نديان ده‌بن.
سه‌رچاوه:عربى بوست
ئ.ر