هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە بەدەوام دەبین
سیروان بارزانی: هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریکا بەردەوامە
K24 - ھەولێر
ژەنەڕاڵ رینفۆرد، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراق بەردەوامدەبن.
گوتیشی "بودجەیەکی باشمان بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەرخانکردووە و دەمانەوێت پێشمەرگە ببێتە هێزێك ئاسانتر بتوانێت چەکدارانی داعش تێك بشکێنێت، ھەروەھا لە مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبین".
ئەو گوتانەی بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمەریکا لە بەغدا لە میانی سەردانێكیاندا ھات بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان. ھاوكات سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریکا بەردەوامە و ئەمەریکا لە پشتیوانییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.
ھ.م