به‌ڤیدیۆ.. گروپێكی ده‌مامكدار ئاگر له زیاتر له 60 ئۆتۆمۆبیل به‌رده‌ده‌ن
له‌پێش چاوی خه‌ڵك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ده‌مامكداری نه‌ناسراو له وڵاتی سوید به‌ئاشكرا و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئۆتۆمۆبیلی هاووڵاتیان ده‌سووتێنن، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تائێستا زیاتر له 60 ئۆتۆمۆبیلیان سووتاندووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌سانی ده‌مامكداری جل ڕه‌ش ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌ستیان داوه‌ته‌وه سووتاندنی ئۆتۆمۆبیله پارككراوه‌كانی هاووڵاتیان له شوێنی وه‌ستان.
هه‌روه‌ها له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كه ئاگریان له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل به‌رداوه و هه‌موویان له ریزێكدا سووتاندووه.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و تاوانانه له شاری گۆتنبێرگی وڵاتی سوید له‌لایه‌ن گروپێكی ده‌مامكداری نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
تائێستاش مه‌به‌ست و پاڵنه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دیارنییه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاگر له ئۆتۆمۆبیله‌كان به‌رده‌ده‌ن، به‌ئاشكرا و له پێش چاوی خه‌ڵك ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
H.B