به‌ ئاماده‌بوونى سەرۆك بارزانی مه‌راسيمى خولێكى سه‌ربازى زێره‌ڤانى به‌ڕێوه‌چوو

خولی پێكەوەژیانی هێزەكانی فەرماندەیی زێرەڤانی كۆتاییهات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئاماده‌ى مه‌راسيمى كۆتايهاتنى خولى (پێكه‌وه‌ژيان)ى هێزه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بوو.

سايتى سه‌رۆك بارزانى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، له‌ مەراسیمی كۆتایهێنانی خولی(پێكەوەژیان)ـی سەردەستەی یەك دا كە ماوەی 6 مانگە 174 سەردەستەی هێزی تایبەتی زێرڤانی خولی تایبەتی مەشقی سەربازیان ئەنجامدابوو چه‌ندین چالاكی و نمایش ئه‌نجامداران.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت و فەرماندەی فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانی لیوا عەزیز وەیسی و نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان له‌ مه‌راسيمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وەزیری پێشمەرگە وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە رۆڵی هێزەكانی زێرەڤانی لە شەڕی دژ بەداعش كرد و سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.