به ڤيديۆ.. به هۆى گۆرانييه‌كى دژ به ئێرانه‌وه چێشتخانه‌يه‌كى به‌غدا داخرا
له ساڵيادى كۆتايهاتنى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران‌دا له چێشتخانه‌كه‌دا ئه‌و گۆرانييه هه‌ڵكراوه
K24 – هه‌ولێر:
له ساڵيادى كۆتايهاتنى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران‌دا، رۆژى 8ى ئاب، چێشتخانه‌يه‌ك له به‌غدا يه‌كێك له گۆرانييه‌كانى رژێمى به‌عسى هه‌ڵكردبوو و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هێرشيان كرده سه‌ر چێشتخانه‌كه و دايان خست.
چێشتخانه‌كه له ناوچه‌ى مه‌نسوورى به‌غدا بووه و ئه‌و گۆرانييه‌ى لێدراوه يه‌كێك بووه له‌و گۆرانيانه‌ى دژى ئێران وتراوه.
چه‌كداره‌كان، خاوه‌نى چێشتخانه‌كه‌يان بۆ شوێنێكى ناديار رفاندووه و دواى ئه‌وه‌ى ناچاريان كردووه، داواى لێبوردن بكات و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوى بكاته‌وه، ئازاديان كردووه.