پارتی بڕیاری خۆی له باره‌ی حزبه ناڕازییه‌كان ده‌دات
رۆژ نوری شاوه‌یس: ده‌مانه‌وێ كورد به یه‌كگرتوویی بچنه‌وه به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، له‌باره‌ی چوونی شاندی كوردستانی بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و پرسه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به پارتی و جارێ هیچ واده‌یه‌كیش بۆ سه‌ردانی به‌غدا دیاری نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، باسی له‌وه‌ش كرد كه پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه.
گوتیشی: "پێمانخۆشه كورد یه‌كده‌نگ بێت و به یه‌كگرتوویی بچینه‌وه به‌غدا".
له‌باره‌ی سه‌ردانیكردنی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، رۆژ نوری شاوه‌یس گوتی: "له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ین".