توركيا: عه‌بادی به‌ڵێنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ی پێداوین
"ئاماده‌یه له دژی په‌كه‌كه هاوكاریمان بكات"
K24 - هه‌ولێر:
توركیا ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له دژی په‌كه‌كه رێككه‌وتوون.
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌یاند، عه‌بادی به‌ڵێنی ده‌ركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی له مه‌خموور و شنگال پێداون و ئاماده‌یی هاوكاریشى له دژی په‌كه‌كه له عێراق ده‌ربڕیوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گوتیشی: "دوێنێش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوومان له شنگال ئه‌نجامداوه".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
شه‌وی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فەرمی توركیا گیان لەدەستدانی زەكی شنگالی، فەرماندەی ھێزەكانی كەجەكەی سەر بە پەكەكەیان راگەیاند، ئەمڕۆش پەكەكە ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌كه‌كه، كه له میدیای فه‌رمییه‌كانی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه، "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
بۆردومانه‌كه‌ی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، یه‌ك رۆژ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق دێت بۆ توركیا، كه تێیدا شاندی عێراقی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
ا. م