لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 5 كەس برینداربوون
پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكاتەوە
K24- سلێمانی
درەنگانی شەروی رابردوو لەسەر رێگەی سەنگەسەر- دەربەند، لە سنووری قەزای پشدەری دەڤەری راپەڕین، شوفێرێك و چوار سەرنشین برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو كاتژمێر 11:25 خوله‌ك له سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر- ده‌ربه‌ند له سنووری قه‌زای پشده‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( لانسه‌ر ) كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو به‌و هۆیه‌وه 4 سه‌رنشین و شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوون، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیش گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن".
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین ھاتووە: "به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه باری ته‌ندروستی 2 له برینداره‌كان ناجێگیره كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه رەوانەی سلێمانی كراوە و 3 برینداره‌كه‌ی تریش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه له ژێر چاودێری پزیشكی داده‌بن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م


