مه‌ترسییه‌كانی له‌چاوكردنی هاوێنه "عه‌ده‌سه" لێره بزانه
له‌وانه‌یه له‌كۆتاییدا مرۆڤ بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست بدات و هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری له‌باره‌ی له‌چاوكردنی هاوێنه له‌كاتی نووستن ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌چاوكردنی هاوێنه له‌كاتی نووستن مه‌ترسی هه‌وكردنی چاو هه‌شت ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌كات و له‌وانه‌شه ببێته هۆی كێشه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی له تەندرووستی چاو.
سه‌نته‌ره‌كانی نەهێشتنی نه‌خۆشی و كاریگه‌رییه‌كانی "CDC" له توێژنهوهكهیاندا دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كات له‌چاوكردنی هاوێنه‌ی چه‌سپێنراو له چاویلكه باشتره، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌زش ده‌كه‌ن یاخۆد به‌شداری له هه‌ندێ چالاكیدا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی شكان یانیش كه‌وتنه‌خواره‌وه نابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌چاوكردنی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌تایبه‌تیش له‌كاتی نووستن، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندرووستی چاو درووست ده‌كات.
چاو كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانی له‌شی مرۆڤ و بۆئه‌وه‌ی به‌باشترین ئاستی بینین بگات، پێویستی به هاوسه‌نگییه‌كی گونجاوى خوێیه تواوهكان و ئۆكسجین و خۆراكی نوێ هه‌یه.
له‌كاتێكدا هاوێنه چه‌سپێنراوه‌كان یارمه‌تی چاو ده‌دات بۆ گه‌یشتن به باشترین ئاستی بینین، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێته هۆی خنكاندنی هه‌ردوو به‌شه‌كان گڵێنه و سپیێنه‌ی چاو و رێگه نادات لینجه مادده و ئاوێته تواوهكان به‌ر په‌رده‌ی چاو بكه‌ون، به‌تایبه‌ت كاتێك بۆماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌چاو بكرێت، بۆنموونه له‌كاتی نووستن.
ده‌ره‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مهریلی به‌ریتانی بڵاوكراونه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كاتێك ئۆكسجین به‌ڕێژه‌یه‌كی پێویست به‌ر چاو نه‌كه‌وێت، ئه‌وا ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ چه‌كه‌ره‌كردنی به‌كتریا، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره به‌كتریایانه‌ی له‌سه‌ر پێست و له‌ناو ده‌م چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده په‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی چاو پارێزه‌رێكی به‌هێزه بۆ پاراستنی پێكهاته‌كانی ناوه‌وه، به‌ڵام دابڕاندنی ئه‌و په‌رده‌یه له ئۆكسجین ئه‌و سیستمه به‌رگرییه لاواز ده‌كات و رێگه به درووستبوونی كونیله‌ی بچووك بچووك ده‌دات، به‌مه‌ش كاری پیاڕۆیی "دزه‌كردنی" به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ئاسانتر ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی چاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، كه له‌وانه‌یه له‌كۆتاییدا نه‌توانرێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه یانیش كه‌سه‌كه بینایی چاوه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست بدات.
H.B