به‌غدا خاڵی گومرگی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك داده‌نێت
حكوومه‌تی عێراق 6%ی نرخی كاڵاكان له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا دوو خالی گۆمرگی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك داده‌نێن، كه یه‌كێكیان له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - كه‌ركووك و ئه‌وی دیكه‌یان له‌سه‌ر رێگای سلێمانی -كه‌ركووك ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌ینراوی نوسینگه‌ی راكان جبووری، پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركووك، ئامانج له دانانی ئه‌و دوو خاله گۆمرگییه وه‌رگرتنی باجه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه كه‌ركوك و ناوچه‌كای باشوور و ناوه‌راستی عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوه، ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نێردرێنه كه‌ركووك و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، له 6%ی نرخه‌كانیان وه‌كۆ گۆمرگ وه‌رده‌گیرێت.
ھەروەھا دانانی ئه‌و خاڵه گۆمرگیانەش زیان به خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێت، چۆنكه نرخی كه‌ل و په‌له‌كان بەرزدەكاتەوە.
ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێم و به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كردنه‌وه‌ی ڕێگای پردێیان ڕاگه‌یاند و جارێكی دیكه هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك ئاسایی بووه‌وه.
H.B