پارتی و یه‌كێتی: له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره ناكه‌ینه‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه سوننیه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە سوننەکان کۆبوونەوە و هەردوولا بڕیاریاندا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بە مەبەستی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی هاوکاری و هەماهەنگی بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی کە لە چەندین لایەنی سوننە پێکهاتووە کۆبوونەوە.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا بڕیاریاندا لەپێناو پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بکەن، راشیانگەیاندووە، لەسەر بنەمای پرۆگرامێکی روونی سیاسی و حکوومی بۆ قۆناغی داهاتوو رێککەوتن دەکەن.
هەروەها دووپاتیان كرده‌وه، پێویسته پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو دەبێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێککەوتنه سیاسیەکان و بەڵێنە واژۆکراوەکان دابمەزرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەکرێنهوه و پێچەوانەی دەستووریش کار نه‌كرێت.
H.B