به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى خانووه‌كه‌يان گەنجێکی ئێزيدی لە شنگال گیانی لەدەستدا
27ه‌مين هاووڵاتى بووه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى خانووه‌كه‌يان گيان له‌ده‌ست بدات
K24 – دهۆك:
ماهر شنگاڵی، پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال، رايگه‌ياند، بە هۆی تەقینەوەی خانوویەکی مینڕێژکراو لە گوندی (حەیال)ی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە باشووری شنگال، گه‌نجێك بە سەختی بریندار بوو و پاش چەند کاتژمێرێک گیانی لە دەستدا.
نه‌قيب شه‌کر خودێدا، بەڕێوەبەری سەپێندراوی ناحیەی گرعوزیر تايبه‌ت به كوردستان24ى رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئابی 2018، گەنجێکی هەژدە ساڵی بە ناوی حەجی عه‌بدوڵڵا ئیلیاس، کە بۆ سه‌ردانى خانووه‌كه‌يان گه‌ڕابوويه‌وه گوندى حه‌يالى سنووره‌كه، به هۆى رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى خانووه‌كه‌يانه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
گوتيشى: خانووه‌كه‌يان له لايه‌ن داعشه‌وه بۆمبڕێژكرابوو و به هۆى ته‌قينه‌وه‌كه‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌و گه‌نجه بريندار بوو و دواى گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شنگال و لەبەر سەختی برینەکەی لە دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر، گیانی لە دەستدا.
خودێدا راشیگەیاند لە دوای نەمانی داعش لە دەڤەرەکە و تا ئێستا 27 کەس بە هەمان هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
حەجی عه‌بدوڵڵا ئيلياس گەنجێکی سەر بە عەشیرەتی (قەیران) بوو و قوتابی پۆلی شەشی ئامادەیی بوو.