مه‌سروور بارزانی داوای سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات
پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه.
مه‌سروور بارزانی، وێڕای پیرۆزباییكردن له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان، له په‌یامه‌كه‌یدا داوا له خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كات پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه سه‌ربخه‌ن، كه بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای جه‌ژنێكی ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه سه‌ربخه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌پاڵ هه‌وڵه‌كان ببێته هۆكارێكی دیكه بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانج و ئاواتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێن.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20/ 8/2018