به فه‌رمی 3 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا به‌ربژێر كران
لیۆنێل مێسی ناوی له ریزی یاریزانه به‌ربژێره‌كان نـیـیـه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و لوكا مۆدریچ به فه‌رمی له لیستی كۆتایی یوێفا ململانێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیستی كۆتایی به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای بۆ وه‌رزی رابردوو بڵاو كرده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لوكا مۆدریچ كه ئه‌و دوو یاریزانه وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه ململانێی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری ده‌كه‌ن له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، كه ئه‌م یاریزانه میسریه سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد له گه‌یشتن به فایناڵ، هه‌روه‌ها به 32 گۆڵ بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگی وه‌رزی رابردوو، هاوكات به باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرا.
سه‌ڵاح ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌فریكا و عه‌ره‌ب به‌ربژێری كۆتایی ده‌بێت و بڕیاریشه له 30ـی ئه‌م مانگه له مۆناكۆ ناسنامه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا بكرێت.
