به‌ڤیدیۆ.. به‌ره‌ی یه‌كگرتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندرا و هۆشداری ده‌داته حكوومه‌ت
به‌ڵێنی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌ده‌ن كه رووی چه‌كه‌كانیان له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگكاری خۆپیشاندان له شاره‌كانی عێراق به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوویان راگه‌یاند و، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مه‌یدانی ته‌حریر له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، سه‌رۆك و رێكخه‌رانی ئه‌و به‌ره‌یه جه‌خت له‌سه‌ر قۆناغێكی نوێی خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، حوسێن ره‌ماحی، ئه‌مینداری گشتی حزبی وه‌فای نیشتیمانی عێراقی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كات و، له گوتاره‌كه‌یدا ره‌ماحی جه‌ختی له سووربوونی ئه‌و به‌ره نوێیه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران كرده‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ره‌ماحی ده‌می ره‌خنه‌كانی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و دووپاتیكرده‌وه، "ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه ده‌ست به خۆپیشاندان كراوه و وێڕای ئه‌وه‌ی خوێنی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر به‌ناحه‌ق رژا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نیا له گوتاره‌كانیدا ده‌ڵێت كار بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا راستییه‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ن و تائێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه نه‌نراوه، بگره هێزه ئه‌منییه‌كان به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ت ده‌ستدرێژیش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆك و رێكخه‌رانی ئه‌و به‌ره‌یه له لێدوانه‌كانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌ڵێن به عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره‌یان میكانیزمێكی جیاواز به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه به‌كار ده‌هێنن، كه رووی چه‌كه‌كانیان له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی یه‌كگرتنی خۆپیشانده‌ران له لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگكاری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق پێكهاتووه.
H.B