وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين هێرشده‌كاته سه‌ر خامه‌نه‌ئى
ره‌خنه‌ى توندى له خامه‌نه‌ئى گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين، خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌ليفه هێرشى كرده سه‌ر رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى.
ئال حه‌ليفه له رێى تويته‌ره‌وه، ره‌خنه‌ى توندى له خامه‌نه‌ئى گرتووه و نووسيويه‌تى: حاجييه‌كانى ماڵى خودا نزا بۆ گه‌لى ئێرانى چه‌وساوه و ئارامگر له‌سه‌ر حوكمڕانى سته‌مكارانه و شه‌ڕى به‌ربڵاوت ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌له‌ى باسى ده‌كه‌ى ئه‌و سته‌مه‌ى چه‌شتووه.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيره به‌حره‌ينييه‌كه دواى ئه‌وه هات، خامه‌نه‌ئى په‌يامێكى ئاراسته‌ى حاجيان كردووه و تێيدا داواى لێكردوون، نزا بكه‌ن بۆ ئوممه‌تى ئيسلامى و سته‌ملێكراوان له سووريا، عێراق، فه‌له‌ستين، ئه‌فغانستان، يه‌مه‌ن، به‌حره‌ين، ليبيا، پاكستان، كشمير، بۆرما و ناوچه‌كانى ديكه‌ى جيهان.
هه‌روه‌ها خامه‌نه‌ئى داوايكردووه، حاجيان نزا بكه‌ن بۆ بڕينى ده‌ستى ئه‌مه‌ريكا و سته‌مكارانى ديكه و به‌كرێگيراوه‌كانيان و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئومه‌تى ئيسلام ده‌كرێت جارێكى ديكه له سايه‌ى ماڵى خودادا هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێ.