باڵێكى يه‌كێتى و ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى گۆڕان له هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانن
ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆن پرۆژە ياسايه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆن پرۆژە ياسايه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو.
بڕیار وایە ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆن پرۆژەیەك پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ بكەنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی كە نزیكن لە باڵێكی ناو یەكێتی و ژمارەیەك پەرلەمانتاری گۆڕان بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانیان پرۆژەكە ئامادە دەكەن و پێشكەشی پەرلەمانی دەكەن بە ئامانجی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا.
بڕياره رۆژى 30ى ئهيلوولى 2018، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
پارتى ديموكراتى كوردستان و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى ره‌تيان كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه دوابخرێت و سوورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى ئامادهكارييهكانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌كه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له وتارێكدا كه رۆژى 16ى ئاب پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، هه‌مووان گله‌ییان هه‌یه و ده‌بێت چاكسازی بكرێت و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێت و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بكرێت و حكوومه‌تێكی به‌هێز به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاكسازی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، باشتره بیر له هه‌ڵبژاردنێكی باش بكرێته‌وه، هه‌رچی میكانیزمه بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، وه‌كو پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نیین.
پرسى دواخستنی ھەڵبژاردن لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستان نیە و دەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە.
ھەر بۆیە پرۆژەکە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمان ئامادەکراوە، چونکە لە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆژەکە، راستەوخۆ ھەڵبژاردن دوا دەخرێت و ئەم خولەی پەرلەمان بە یاسایی درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان باڵێكى ناو يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدايه بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستان.
به‌رپرسانى ئه‌و باڵه‌ى يه‌كێتى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردبوو، دواخستنى پرۆسه‌كه داواكارى ئهمهريكاشه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى له وتارێكدا ره‌تيكرده‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا هيچ داوايه‌كى له‌و جۆره‌يان له سه‌رۆك بارزانى كردبێت.