دوو لایه‌نی ناڕازی رازى ده‌بن
یه‌كگرتووی ئیسلامی: لایه‌نه ناڕازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
بەشێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن لەناو چوار لایەنە ناڕازییەکەدا، دوولایەن بە ڕوونی و بێ مەرج ئامادەی گفتووگۆن لەگەڵ یەکێتی و پارتی، ئەوانیش یەکگرتوو ھاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌رین، بەرپرسێکی یەکگرتووش دەڵێت ھیچ لایەنێک نەرمی نەنواندووە.
دوا کۆبونەوەی چوار لایەنە ناڕازییەکە کە بە کۆبونەوەی باڵا ناسراوه، لایەنەکان دەرگای گفتوگۆیان بە ڕووی یەکێتی و پارتیدا کردەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرا لایەنەکان بۆ شێوازی ئەو گفتوگۆیە بەسەر دووبەرەدا دابەش بوون، بەرەیەکیان پێک دێت لە یەکگرتو و ھاوپەیمانی کە ئامادەی گفتوگۆی بێمەرجن، بەرەکەی دیکەش پێک دێت لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، کە ئامادەی گفتوگۆی مەرجدارن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه نزار مەحموود، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت: ھەماھەنگی چوار لایەنەکە ھەروەک جارانە، بەڵام ھەر لایەنەو ئەجێندای تایبەت بە خۆیی ھەیە، ئەوەش کار ناكاته سه‌ر پەیوەندییەکان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا یەکگرتوی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی و پارتی لایەنەکان لەو چوارچێوەیەدا مامەڵە دەکەن، کە دوا کۆبونەوه‌كەیان لەڕووی ئەخلاقیەوە بەرپرسی یەکەمی حزبەکان لەسەری ڕێکەوتوون، له‌و باره‌شه‌وه عوسمان کاروانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات، ھیچ لایەنێک بەرامبەر یەکێتی و پارتی نەرمی نەنواندووە.
پێشبینی ده‌كرێت ئەو دوورییەی تائێستا لەنێوان چوار لایەنە ناڕازییه‌كه و پارتی و یەکێتیدا ھەبوو، بە دوایین بەیاننامەی لایەنە ناڕازییەکان کۆتایی بێت، بەڵام تا ئێستا ئەو دووریە ھەر وەک خۆیەتی و لایەنەکان ھیچ ھەنگاوێکی کردەییان به‌ڕووی یه‌كتریاندا نه‌هاوێشتووه.
H.B