سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاو كرده‌وه
په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان و موسڵمانانى جيهان كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان و موسڵمانانى جيهان كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك بارزانى له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، په‌يامێكى به زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئينگليزى بڵاوكرده‌وه.
ده‌قى پهيامهكه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەم. پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم.
هیوادارم هەموولایەک جەژن بە خۆشی بەسەر ببەن و حاجییەکانمان بە سەلامەتی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و خوای گەورە حەج و پاڕانەوەکانیان قبوڵ بکات.
مسعود بارزانی
20ـی8ـی2018