جه‌عفه‌ر ئيمينكى: پارتى سووره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و دواخستى زيان له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
باڵى لاهور جه‌نگى ده‌يانه‌وێت له رێى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژاردن دوا بخه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئيمينكى رايگه‌ياند، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. ئه‌مه له كاتێكدايه باڵێكى ناو يه‌كێتى له رێى فراكسيۆنى سه‌وزه‌وه و به پشتيوانى ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى گۆڕان سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه‌يه‌كن بۆ درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى كاركردنى په‌رله‌مان.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24دا جه‌عفه‌ر ئيمينكى رايگه‌ياند، دواخستنی هه‌ڵبژاردن سوود ناگه‌یه‌نێت، بۆیه پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڤالا فه‌رید له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 ئاشكراى كرد، چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.
گووتيشی: ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له مانگی یازده كۆتایی دێت، بۆیه ناكرێت جارێكی دیكه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه.
بڕیار وایە ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆن پرۆژەیەك پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ بكەنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی كە نزیكن لە باڵێكی ناو یەكێتی و ژمارەیەك پەرلەمانتاری گۆڕان بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانیان پرۆژەكە ئامادە دەكەن و پێشكەشی پەرلەمانی دەكەن بە ئامانجی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوولى 2018، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
پارتى ديموكراتى كوردستان و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى ره‌تيان كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه دوابخرێت و سوورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى ئاماده‌كارييه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌كه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له وتارێكدا كه رۆژى 16ى ئاب پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، هه‌مووان گله‌ییان هه‌یه و ده‌بێت چاكسازی بكرێت و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێت و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بكرێت و حكوومه‌تێكی به‌هێز به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاكسازی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، باشتره بیر له هه‌ڵبژاردنێكی باش بكرێته‌وه، هه‌رچی میكانیزمه بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، وه‌كو پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نیین.
پرسى دواخستنی ھەڵبژاردن لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستان نیە و دەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە.
ھەر بۆیە پرۆژەکە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمان ئامادەکراوە، چونکە لە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆژەکە، راستەوخۆ ھەڵبژاردن دوا دەخرێت و ئەم خولەی پەرلەمان بە یاسایی درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان باڵێكى ناو يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدايه بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستان.
به‌رپرسانى ئه‌و باڵه‌ى يه‌كێتى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردبوو، دواخستنى پرۆسه‌كه داواكارى ئه‌مه‌ريكاشه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى له وتارێكدا كه رۆژى 7ى ئه‌م مانگه و به بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى يه‌كێتى لاوانى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه پێشكه‌شيكرد، ره‌تيكرده‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا هيچ داوايه‌كى له‌و جۆره‌يان له سه‌رۆك بارزانى كردبێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ره‌تيكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكييه‌كان داوايان له كورد كردبێت پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دواخرێت.
ئ.ڕ