روحانی: ئەمەریکا ناتوانێ هێرش بكاتە سەر ئێران

ئێران فڕۆكەیەكی شەڕكەر ئامادە دەكات

K24 - ھەولێر

حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران جەختیکردەوە، ئەمەریکا بوێری لێدانی وڵاتەکەی نییە، چونکە دەزانێت توانای سەربازی ئێران گەورەیە و دەتوانێت وەڵامی هەر هێرشێك بداتەوە.

ئەمڕۆ لە تاران لەلایەن سەرۆك كۆماری ئێران پەردە لەسەر فڕۆكەی شەڕكەری "كەوسەر" لادرا، وەزارەتی بەرگری ئێران ئەو فڕۆكەیەی دروستكردووە، خۆیان دەڵێن ھەموو بەشەكانی ئەو فڕۆكەیە لەلایەن ئێرانییەكانەوە دروستكراوە، و ئێران دەباتە قۆناخێكی دیكەی بەرگری كردن لە خۆی.

لە رێوڕەسمێكدا حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران پەردەی لەسەر ئەو فڕۆكەیە ھەڵدایەوە،و ھەر لەوێ رایگەیاند، كە ئەمەریكا ناتوانێ ھێرشی سەربازی بكاتە سەر ئێران، "ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران خۆیان باش ده‌زانن باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت".

ھ.م