یه‌كێتی"داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادیی" له گۆڕان ده‌كات
به ڤیدیۆ.. هۆكاری داوای لێبوردنه‌كه‌ی یه‌كێتی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له په‌یامێكدا، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان، داوای لێبوردن له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
له به‌شێكی په‌یامی جه‌ژنه پیرۆزه‌كه‌دا هاتووه: "داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادیی، له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك، له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگه‌رانی كردبێتن!، به‌تایبه‌ت له‌و رووداوه‌ی كه به‌هۆی كۆی كێشه‌كانی شه‌وی ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق".
شه‌وی 12ی ئایاری رابردوو، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا، له شاری سلێمانی ته‌قه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا و بزووتنه‌وه‌كه‌ش یه‌كێتیی به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پیرۆزبایی له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و، گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین و هیواخوازین، ئه‌م جه‌ژنه، وه‌ك جه‌ژنی گه‌ردن ئازادیی و لێبورده‌یی له‌یه‌كتر، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، قبوڵكراو بێت.
به‌ئومێدیشه‌وه؛ له‌هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ڕوانین، كه له‌م بۆنه نیشتمانی و ئایینییه‌دا، به‌ئامانجی یه‌كڕیزیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌لومه‌رجی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، كه پابه‌ندبێت به‌ته‌واوی ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستور و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات، كێشه‌ی ئابوری خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، تێبكۆشن.
هه‌ر له‌م جه‌ژنی لێبورده‌یی و گه‌ردن ئازادییه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نین، كه:
داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادیی، له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك، له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگه‌رانی كردبێتن!
به‌تایبه‌ت له‌و رووداوه‌ی كه به‌هۆی كۆی كێشه‌كانی شه‌وی ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له(12/5/2018)، رویدا.
ئه‌م په‌یامه‌شمان، له‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتمان به‌رامبه‌ر به‌چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی، ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، هه‌ڵده‌قوڵێت..
دووباره، جه‌ژنتان پیرۆز..
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
21/8/2018
ساتی ته‌قه‌كردن له مه‌كۆی سه‌ره‌گی گۆڕان له سلێمانی.. شه‌وی 12ی ئایاری 2018 و
ا. م