شاره‌زایێكی یاسایی: به‌بێ كورد پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ڕێوه ناچێت
تارق حه‌رب: پێویسته كورد شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆئه‌وه‌ی گرێنتی ماف و شه‌راكه‌ت بكات
K24- هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی یاسایی عێراقی ده‌ڵێت: به‌بێ پێكهاته‌ی كورد و به تایبه‌تیش ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ڕێوه‌ناچێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، تاریق حه‌رب دووپاتیده‌كاته‌وه: جموجۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی ده‌ستیانپێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته دوای جه‌ژن یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و پسپۆڕه یاساییه ده‌شڵێت: پێویسته كورد شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ماف و شه‌راكه‌ت بكات.
H.B