رووسیا ئێس 400 ده‌داته توركیا
ئه‌مه‌ریكا پێی نیگه‌ران ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره رووسیا، له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی، سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400 رادەستی تورکیا بكات.
میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە, ساڵی داهاتوو مۆسکۆ سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400 رادەستی حکوومەتی تورکیا دەکات.
بە گوێرەی گرێبەستێکی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى، کە ساڵی رابردوو لە نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ واژۆکرا، رووسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێست 400 بە تورکیا دەفرۆشێت و ئه‌مه‌ش ناڕەزایەتی توندی ناتۆ و ئەمریکای لێکەوتەوە.
هه‌رچه‌نده ئێستا نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره، به هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرو جۆنسنه‌وه گرژی تێكه‌وتووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ته‌واوكردنی كردنی گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانتر بكات.
ا. م