فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێپێچینه‌وه له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێناوه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هانده‌رانیان هه‌وڵده‌دات سزا به‌سه‌ر یانه‌كانی بارسێلۆنا ریال مه‌درید بسه‌پێنێت.
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه، فێدراسیۆنی ئیسپانیا نیگه‌رانه له كه‌می رێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له هه‌ردوو یاریی یه‌كه‌می بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگا.
له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس نزیكه‌ی52 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون و هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیتافی ژماره‌ی هانده‌ران 49 هه‌زاری تێپه‌ڕ نه‌كرد ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له كه‌می ژماره‌ی هانده‌ران له یارییه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا سزایه‌كی قورسیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.