"ئه‌م 5 ئه‌ستێره‌یه ئه‌م وه‌رزه دوا وێستگه‌یان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌بێت"
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م یاریزانانه ماڵئاوایی له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بكه‌ن
پێنج یاریزانی یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاوەرێ دەکرێت ئەم وەرزە دوا وێستگەیان بێت لەم دوو یانەیە، لوکا مۆدریچ دیارترین لەو یاریزانانەیە، لەبەر ئەوەی ئەم وەرزەش هەوڵێكی زۆری‌دا کە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە وەرزی داهاتوو ئەو لەگەڵ شایانەکان بەردەوام نەبێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركا بۆ وه‌رزی داهاتوو 5 یاریزان ریزه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا جێده‌هێڵن، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان نه‌كراوه.
1ـ لوكا مۆدریچ، ناوه‌راستكاری كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت، له ئێستاشدا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان بكات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه رێگری لێكرا و نه‌یتوانی له ریال مه‌درید بڕوات، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی به‌رز بۆ وه‌رزی داهاتوو له یانه مه‌دریدییه‌كه نامێنێت.
2ـ كه‌ریم بێنزێما، ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه رۆیشتنی له هاوینی داهاتوو یه‌كلایی بۆته‌وه، تا ئێستا ریال مه‌درید هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 30 ساڵییه نوێ بكاته‌وه.
3ـ كه‌یلۆر ناڤاس، هاتنی كۆرتوا بۆ ریال مه‌درید هیچ هیوایه‌كی بۆ ناڤاس نه‌هێشتۆته‌وه تا له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت له ئێستادا مانچێسته‌ر سیتی به گه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه كۆستاریكییه هاتۆته سه‌رهێڵ.
4ـ عوسمان دێمبلی، یه‌كێكه له‌م یاریزانانه‌ی كه باسێلۆنا پلانی داناوه بۆ وه‌رزی داهاتوو بیفرۆشێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ماڵكۆمی به‌رازیلی په‌یوه‌ندی به بارسا كرد، مانه‌وه‌ی دێمبلی بۆته جێگه‌ی گومان و بارسا چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی باش ده‌كات تا بیفرۆشێت.
5ـ پاكۆ ئالكاسێر، ئه‌م هێرشبه‌ره له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی ڤالێنسیاوه روویكردۆته بارسێلۆنا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی بارسا بكاته‌وه، به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ ڤاڵڤێردی ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه یان هاوینه‌ی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی گونجاو ده‌ستبه‌رداری بێت.
