به‌ڤیدیۆ.. باتمان له كه‌نه‌دا ده‌ستگیر كرا
به‌خێرایێكی شێتانه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێده‌خوڕی به‌ڵام پۆلیس توانی رایبگرن
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند شایه‌تحاڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆتۆمۆبیلێكی تیژڕه‌و "ئۆتۆمۆبیلی باتمان"ـیان له كه‌رتی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا تۆماركرد، كه به خێراییه‌كی شێتانه لێده‌خوڕا.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس به‌دوای "ئۆتۆمۆبیلی باتمان" كه‌وتووه و ده‌توانێت بیوه‌ستێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی جه‌ماوه‌ره‌كه بوو ئه‌وه‌بوو، كاتێك شۆفێره‌كه داده‌به‌زێت هه‌مان جلی ئه‌و باتمانهی له‌به‌ره كه له چیرۆكی فیلمه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا هه‌یه.
پرسیاری زۆر له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و باتمانه لای به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست بوو، كه دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وت، ئه‌و شۆفێره نامۆیه‌ی خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی فیلمه‌كان نواندبوو، ته‌نیا هاووڵاتیێكی ئاسایی بوو به‌ناوی ستیڤن لۆرانس، كه ئه‌وكات ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی باری ساوند.
لۆرانس له‌باره‌ی چیرۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت، جله‌كانی باتمان په‌سه‌ندترین جله‌كانی ئه‌ون و مه‌به‌ست له پۆلشینی ئه‌و جلانه ئه‌وه بووه كه ببێت به ئه‌ستێره‌ی شه‌قامه‌كان، كاتێكیش له ڕێگه‌دا بوو، بووه مایه‌ی سه‌رنجی چه‌ندین شۆفێری دیكه و وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان تۆمار ده‌كرد.
بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنی خۆی وه‌ستا و داواشی له مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس كرد، رێنمایی بده‌نه شۆفێرانی دیكه بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری خۆیان بن، نه‌وه‌ك له‌كاتی لێخوڕیندا به‌هۆی وێنه‌گرتنه‌وه تووشی رووداوی نه‌خوازراو ببن.
هه‌روه‌ها ستیڤن ئاشكراشیكرد، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه دوای مردنی باوكی ئه‌و جلانه له‌به‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كات، له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئاگاداری خۆیان بن نه‌باده به‌هۆی وێنه‌گرتنه‌وه تووشی رووداوی نه‌خوازراو بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان باتمانی جیاواز كردبوو ئه‌وه‌بوو، كه ئۆتۆمۆبیلێكی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی باتمانیشی لێده‌خوڕی.
H.B