دوو هاوپهیمانی شیعه ركابهری لهسهر بهدهستهێنانی پشتگیری كورد دهكهن
سهعدی پیره: پهله له چوونه پاڵ هیچ لایهنێكی عێراق ناكهین و چاوهڕێ دهكهین
K24- ههولێر:
لهكاتێكدا كه بڕیاره سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دوو شاندی باڵای هاوپهیمانه ڕكابهره شیعەکان سەردانی ھەولێر بکەن و بە ھاوبەشی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، ئێمە پەلە لە چوونە ناو ھاوپەیمانێتیەکان ناکەین، چونکە چاوەرێ دەکەین، گەرەنتی تەواو بۆ بەدەستھێنانەوەی مافەکانی کورد، لە ھەموو لایەنەکان وەربگرین.
ئێستاش كه پارتی و یەکێتی خۆیان بۆ گەرێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان ئامادە دەکەن، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شیعەکان بە دوو وەفدی جیا دێنە ھەولێر، سونەکانیش رۆژێک پێش عەرەفە قسەی کۆتاییان لەسەر پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێ، لەو دوو لایەنە وەرگرت. لهمبارهشهوه سەعدی پیرە گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، ئێمە بە تەنھا لەگەڵ ھیچ لایەنێک نین، بۆیە چاوەرێ دەکەین بزانین، کامەیان زیاتر بەرژەوەندیەکانی کورد لەبەرچاو دەگرێت، بۆ ئەوەش پێویستمان بە گرێنتی تەواو ھەیە.
حزبه کوردستانیەکان دەڵێن، ھێشتا لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە یەکەوە دوورن، بۆیە رەنگە پێکھێنانی ئەو حکومەتە بکەوێتە کۆتایی مانگی ١٠ ی ئەمساڵ، پارتی و یەکێتیش بریارە دوای ھاتنی شاندي شیعەکان بۆ ھەولێر، دەست بە دانوستانەکان بکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن پێش بەغدا، لایهنە نارازیەکان لەگەڵ خۆیان ئاشت بکەنەوە.
پێدەچێت ئەمجارەش ھەولێر، چەقی یەکلاکەرەوەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بێت، بە گهواهیدانی بەشێک لە لایەنە عێراقیەکانیش بێ کورد ناتواندرێت ئهو حکومەتە پێکبھێندرێت، ھەر لە دوای ھەڵبژاردنەکانیشەوە سەرکردایەتی سیاسی کورد رایگەیاندووە، ئەوان ڤیتۆیان لەسەر ھیچ کەس و لایەنێک نیە، بەڵکو لەگەڵ ئەو لایەنە دەبن، کە گرێنتی مافە دەستووریەکانی کورد دەکات.
H.B