كورد داوای كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا له شاری مووسڵ جێبه‌جێ كراوه
K24- هه‌ولێر:
بە فەرمانی جێگری سه‌رۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەنتەری شارەکان دادەخرێن و پێویستە پەیوەندیەکانیشیان لەگەڵ حزب و کەسایەتییە شیعەکانی سەر بەو گرووپانە بپچڕێنن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، فەرمانەکە لەسنووری پارێزگای نەینەوا جێبەجێکراوە، بەڵام لەکەرکووک و خوورماتوو ئەگەرچی بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەڵێن بارەگاکانیان داخستووە، بەڵام تائێستا چالاکییەکانیان لە سنووری ئەو ناوچانه بەردەوامن و هێزەکانیان لەشوێنەکانی خۆیان نه‌جووڵاون.
یەکێتی نشتیمانی کوردستانیش بوونی ئەو هێزانە بەنایاسایی دەزانێت و داوادەکات شارەکە جێ بهێڵن.
H.B