"حه‌شد به جلی پۆلیسی فیدرالی ده‌چنه گونده‌كانى كه‌ركووك"
ده‌یانه‌وێ له مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان جێگیربن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به جلی پۆلیس ده‌چنه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و ده‌یانه‌وێت له مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان جێگیربن.
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، لەو چەند رۆژەدا لە دەوروبەری كەركووك چەند جمووجۆڵێكی نامۆی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ھەیە و ویستوویانە بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵییەوە لە گوندەكانی نێوان كەركووك و پردێ لە مزگەوت و قوتابخانەكان جێگر بن و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه.
به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتی، ئاشكراشی كرد, ئەوە لە كاتێكدایە خۆیان دەڵێن جووڵەیەك ھەیە بۆ كشانەوەی حەشد لەنێو شارەكان, بەڵام ناوبراو بە گومان بوو لەوەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی بە ئاسانی بتوانن دەستبەرداری ئەو دەستكەوتانە ببن، كە لە كەركووك دەستیان دەكەوێت.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017, كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری كورد، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، تا ئێستاش ئه‌و هێزانه له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه و جێیان نه‌هێشتووه.
ا. م