له گوندێكی كه‌ركووك له رۆژێكدا 32 هاوسه‌رگیریی كراوه
به‌رزترین رێژه‌یه له یه‌ك رۆژدا له گوندێك تۆمار كرابێ
K24 - هه‌ولێر:
له‌ناو ترس و دڵه‌ڕاوكێیدا عێراقییه‌كان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی به كۆمه‌ڵ سازده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له گوندێكی پارێزگای كه‌ركووك 32 ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی به كۆمه‌ڵ له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له گوندی شمێتی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركووك، ته‌نها له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا 32 هاوسه‌رگیریی تۆماركراوه و ئه‌وه‌ش به به‌رزترین رێژه داده‌نرێت كه له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا له گوندێك ئه‌نجامدار بێت.
ناوچه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه ساڵانێك له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیش گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه‌كه مه‌ترسین له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی.