رووسیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
"وه‌ڵامی سزا نوێیه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ریدا تووڕه‌یه و به‌ڵین ده‌دات وه‌ڵامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23/8/2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌باره‌ی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ده‌سته وه‌ستان نابن و وڵامی واشنتن ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه: "ئه‌و پرسه به گرنگی وه‌رده‌گرین له هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانماندا".
رۆژی 8/8/2018 واشنتن به پاساوی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سالزبوری بریتانیا بڕیاری سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر مۆسكۆدا دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی، قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌و سزایانه ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ چه‌ند بوارێك به‌كارده‌هێنرێت و دووه‌میشیان دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوانییه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیادا و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئه‌و فڕۆكانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی رووسیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن وه‌ك كۆمپانیای "ئێر فلوت" و راوه‌ستاندنی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاته‌یش ده‌گرێته‌وه.