تره‌مپ هه‌ره‌سهێنانی بازاڕی دراو به پۆسته‌كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
"هه‌مووتان زۆر هه‌ژار ده‌بن"
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه 23/8/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مایكل كۆهن پارێزه‌ری پێشووم له پۆسته‌كه‌م دووربخرێمه‌وه، بازاڕی دراو هه‌ره‌سدێنێ".
تره‌مپ به كه‌ناڵی فۆكس ئه‌ند فریندس"ـی گوتووه: "پێتان ده‌ڵیم، ئه‌گه‌ر له پۆسته‌كه‌م دووربخرێمه‌وه، پێموایه بازاڕی دراو هه‌ره‌سدێنن و هه‌مووان زۆر هه‌ژار ده‌بن".
تره‌مپ له‌باره‌ی پرسیاری تایبه‌ت به به‌دواداچوونی یاسایی قسه‌یكردووه چونكه پارێزه‌ره‌كه‌ی پێشووی گوتبووی: "له به‌شێك كاری كردووه به رینمایی تره‌مپ جوڵاونه‌ته‌وه‌و ئامانجیان ئه‌وه بووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا درووست بكه‌ن".