گه‌شته‌كانى نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گيرێن
ئه‌و بڕياره‌ى به‌ريتانيا له سايهى ئه‌و فشارانه دێت، كه ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر كۆمپانيا ئه‌وروپاييه‌كان درووستيكردوون
K24 – هه‌ولێر:
هێڵى ئاسمانى به‌ريتانيا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياند، گه‌شته‌كانى نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گيرێن.
ئه‌و بڕياره‌ى به‌ريتانيا له سايهى ئه‌و فشارانه دێت، كه ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر كۆمپانيا ئه‌وروپاييه‌كان درووستيكردوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى بهرژهوهندييه ئابوورييهكانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران ببن.
كۆمپانياى هێڵى فڕۆكه‌وانى به‌ريتانى رايگه‌ياند، خزمه‌تگوزارى نووسينگه‌كانى له تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلامى ئێران راده‌گرێت.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆمپانيا به‌ريتانييه‌كه له‌و بڕوايه‌دايه، چيديكه له به‌رژه‌وه‌ندييان نييه له تاران نووسينگهكانيان كراوه بن.
هێڵى ئاسمانى به‌ريتانيا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، دواين گه‌شتيان رۆژى 22ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018 ده‌بێت و له‌و رۆژه‌دا فڕۆكه‌يه‌كى به‌ريتانيا له‌نده‌ن به‌ره‌و تاران به‌جێده‌هێڵێت و رۆژى دواتر واته 23ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018، له تارانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مڕۆ هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نساش بڕياريدا له رۆژى 18ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى داهاتوو سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ ئێران رابگرێت.