به‌هۆی كریستیانۆ یارییه‌كی خولی ئیسپانیا دواده‌خرێت
یه‌كه‌مین یاری كریستیانۆ له یاریگه‌ی یوڤێنتۆس ده‌بێته هۆی دواخستنی یارییه‌كی خولی ئیسپانیا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین یاری خۆی به درێسی یوڤێنتۆس له نێو یاریگه‌ی (ئالیاز ستادیۆم)ـی تایبه‌ت به یانه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌ك له خولی پله‌دووی ئیسپانیا بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
له گه‌ڕی دووه‌می سێریا ئه‌ی رۆژی شه‌ممه له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره یوڤێنتۆس یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر لازیۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له‌م یارییه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كریستیانۆ به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بناسێنێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌م ده‌بێته یه‌كه‌مین یاری ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به درێسی یوڤی له نێو یاریگه‌ی خۆیان.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌م یارییه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری نێوان (ریۆس دیپۆرتیڤۆ و ریال زاراگۆزای)ـی له خولی پله‌دووی ئیسپانیا بۆ كاتێكی نادیار دواخستووه كه بڕیار بوو له هه‌مان كاتی یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس و لازیۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه ئیتاڵیاییه‌كه هۆكاری دواخرانی ئه‌و یارییه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا زانیویه‌تی به‌هۆی یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس هانده‌ران ئاماده نین سه‌یری یارییه‌كه‌ی دیپۆرتیڤۆ و ریال زاراگۆزا بكه‌ن، بۆیه یارییه‌كه‌یان دواخست.