سياسه‌تمه‌دارێكى ئێرله‌ندا: له كڵێسه ده‌ستدرێژى سێكسيان كرده سه‌رم
قه‌شه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌يان دام و ده‌ستدرێژيان كرده سه‌رم
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپى كريستيانه‌كان بۆ ئێرله‌ندا، چالاكانى دژ به ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵان، جارێكى ديكه بره‌ويان به‌و گهواهيدانه دايه‌وه، كه سياسهتمهدارى ئێرله‌ندا مايكل ئوبراين له 2009 دانى پێدانابوو.
مايكل له گهواهييهكهيدا راشكاوانه و به گريانه‌وه گوتى: كاتێك منداڵ بووم، له كڵێسه‌ى كاسۆليكى، قه‌شه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌يان دام و ده‌ستدرێژيان كرده سه‌رم.
به درێژايى چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك، هه‌زاران منداڵ له كڵێسه كاسۆليكييهكانى ئه‌وروپا له لايه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسيان كراوه‌ته سه‌ر و 300 قه‌شه ناويان له ليستى تۆمه‌تبارانه.
ده‌سته‌كانى مافى مرۆڤ و مافه‌كانى منداڵ، داواكارن رێككارى راسته‌قينه بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌و ديارده‌يه له كڵێسهكاندا بگيرێته به‌ر و ته‌نيا به ئيدانه‌كردنى تاوانه‌كه واز نه‌هێنرێت.
مايكل، پێشتر به كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنى راگه‌ياندبوو، هه‌رگيز له كڵێسه خۆش نابم، چونكه ئه‌وان وايان لێكردم. ئێستاش پاپ بۆچى دێت بۆ ئێرله‌ندا؟.
گوتيشى: ئه‌و كه دێت بۆ ئێرله‌ندا ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتێك و سياسييهك دێت ئه‌وه رێزلێگيراوه، ئه‌گه‌ر نا پێويسته پێمان بڵێت چى ئه‌كات بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى له لايه‌ن قه‌شه‌ى كڵێسه‌كانى كاسۆليكهوه ده‌ستدرێژى سێكسييان كراوه‌ته سه‌ر.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن
ئ.ر